به‌په‌له

ئۆجه‌لان: بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی، پێویسته‌ سه‌رله‌نوێ یاساكان دابڕێژرێنه‌وه‌

عەبدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ له‌ په‌یامێكی نوێدا ده‌ڵێت، بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی ڕاستەقینە، پێویستە سەرلەنوێ یاساكان دابڕێژرێنەوە و سیاسەتی دیموکراسیانه‌ بنیات بنرێت، ئەمە پێویستییەکی حەتمییە.

بە دەستپێشخەریی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی ئاشتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی “پێکەوە شێوەدان بە ژیان؛ پرۆسەی چارەسەریی و دیدگای داهاتو” لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە بەشداریی ئەکادیمیسیانان، سیاسەتمەداران، لێکۆڵەران و ڕێكخراوەكانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی” دەستی پێکرد.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ په‌یامێكدا بۆ کۆنفرانسەکە، وتویه‌تی”ئەم قۆناغە مێژوییەی ئێستامان، کاریگەریی لەسەر چارەنوسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردی دەبێت. لەم کاتەدا دەرفەتێک لەئارادایە، وا دەکات تێپەڕین لە پرۆسەی نێگەتیڤەوە بەرەو پرۆسەی گۆڕانی پۆزەتیڤ مومکین بێت؛ دەتوانرێت شەڕ و پەراوێزخستن و نادادی تێپەڕێنرێت. ئەم تێپەڕینە تەنیا بژاردەیەکی سیاسیی نییە، لەهەمان کاتدا هەوڵێکە کە ڕاستییە مێژویی و گەردونییەکان دەکاتە حەتمی.”

ئۆجه‌لان جه‌ختی كردۆته‌وه‌ “بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی ڕاستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە و سیاسەتی دیموکراسیانه‌ بنیات بنرێت، ئەمە پێویستییەکی حەتمییە.”

وتوشیه‌تی”لەم ڕوەوە، زۆر گرنگە کە کۆتایی بە ڕەفتاری میزاجییانە بهێندرێت، دەبێت پێوانە یاساییە گەردونییەکان و بڕیاری دامەزراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن.”

دەقی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان:
بەشداربوان و دۆستانی هێژا
سڵاو لە بەشداربوانی کۆنفرانسەکە و هەمو ئەوانەی کە باوەڕ بە پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و ئاشتی دەکەن، کە هەمیشە ڕەنج و ئیرادەی پێویستە، دەکەم.
رێکخراوی (QAD) کە بۆ ئەم ئامانجە خەبات دەکات، بە تایبەت هەوڵەکانی پەیوەست بە پرسی کورد بۆ بەدیهێنان و پاراستنی ئاشتی، گرنگییەکی گەورەی هەیە. ئاشتی نەک تەنیا بۆ کوردان، بۆ هەمو گەلانی هەرێمەکە هیوابەخش و بەنرخە. ئەم هەوڵە هاریکارییەکی گرنگە بۆ پتەوکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان گەلان، زەمینەی کۆمەڵایەتی بۆ پێکەوەژیانێکی شکۆمەند و ئاشتی دەڕەخسێنێت.
پێویستە ئەم کاروچالاکییانە زەمینەی تەندروست بڕەخسێنێت کە ناسنامە و ئازار و خەونە جیاوازەکان بۆ داهاتو، لە ئاسۆیەکی ئاشتی هاوبەشدا کۆبکاتەوە. ئاشتی لەهەمانکاتدا دۆخی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییە کە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی و ڕێزگرتن لە یەکتر دەچەسپێنێت.
ئەم قۆناغە مێژوییەی ئێستامان، کاریگەریی لەسەر چارەنوسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردی دەبێت. لەم کاتەدا دەرفەتێک لەئارادایە، وا دەکات تێپەڕین لە پرۆسەی نێگەتیڤەوە بەرەو پرۆسەی گۆڕانی پۆزەتیڤ مومکین بێت؛ دەتوانرێت شەڕ و پەراوێزخستن و نادادی تێپەڕێنرێت. ئەم تێپەڕینە تەنیا بژاردەیەکی سیاسیی نییە، لەهەمان کاتدا هەوڵێکە کە ڕاستییە مێژویی و گەردونییەکان دەکاتە حەتمی.
بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی ڕاستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە و سیاسەتی دیموکراسیانه‌ بنیات بنرێت، ئەمە پێویستییەکی حەتمییە. لەم ڕوەوە، زۆر گرنگە کە کۆتایی بە ڕەفتاری میزاجییانە بهێندرێت، دەبێت پێوانە یاساییە گەردونییەکان و بڕیاری دامەزراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن.
بەهیوام ئەم کۆنفرانسە ببێتە هەنگاوێک بۆ زیادکردنی دەرفەتەکانی ئاشتی و قوڵکردنەوەی ڕێگاچارەکان و داهاتوییەکی هاوبەش بۆ گەلان.
سڵاو دەنێرم بۆ هەمو ئەوانەی بۆ ئاشتی تێدەکۆشن و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
عەبدوڵا ئۆجه‌لان
دورگەی ئیمرالی

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *