ئوسولی لانیکەمی مافی مرۆڤ شەرمەزارییەکی دیکە بۆ خەباتی دیجیتاڵی کورد لە هەندەران

✍ د. ئەحمەد محەممەدپوور

مەگەر حەجەم کۆتان بکاتەوە و ڕێکتان بخەن و شادە و ئیمانی ئێرانییەتو پێ بێنن.
مێشکی داگیرکراو و زەینی کۆیلەکراو لەوە زیاتری لێ وەبەر نایەت و، هەر هەوڵێک بۆ پاساو و پاکانەی بڕیارە هەڵەکانتان شکست و شەرمەزارییەکی دیکەی لێ دەکەوێتەوە.

من گلەییم لە فیرقەی چەپ و چین و چێژ و لەشخوازەکان نییە، چۆن ئەوان ڕاستگۆترن و هەرگیز ئیدیعای نیشتمانپەروەری و مافی چارەنووسیان نەکردووە، بەڵام سەیر بکەن چۆن حیزبی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندییەکان لە ناوەرۆکەوە هەڕزاندرا و نەک چەقبەستوو بەڵکوو ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر دادەڕمێت.

جا ئێستا کە چواردە حیزبی کوردی، چوونەتە ژێر باڵی کۆمەڵێک کۆنە ئیتلاعاتی و کۆنە سپایی و کۆنە پەهلەوی و، لە سەنگەری پاراستنی برایەتیی گەلاندا بە تامی ئێرانییەکەی کوردایەتیمان بۆ ساغ دەکەنەوە، فەرموون چاردە حەجەمان لە چوارقوڕنەی بیابانی کەویر و لووت پەیدا بکەن کە کەمترین باوەڕی بە مافی جودایی و سەروەریی کورد هەبێت.

ئەگەر لە نێو هەموو ئازادیخوازانی فارسزماندا، چواردە کەستان پەیدا کرد کە باوەڕیان بە مافی دیاریکردنی چارەنووس هەبێ و ئەو مافە بە کورد ڕەوا ببینن، ئەوە من هەڵە تێگەیشتووم و ئێوە ڕاستن. ئەگینا ئەو ڕێگەیەی گرتووتانەتە بەر، بۆ کوردستان نییە و بۆ عەجەمستانە.
ئەگینا، ئێوە چیدی نوێنەری خەباتی مێژوویی کورد و کۆمەڵگای مەدەنی نین. من خۆم وەک تاک هیچ ڕێز و هیوایەکم پێتان نییە.

حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، بیست ساڵە لە بازنەیەکدا دەخولێنەوە و لە سەر سفرەی ڕێبەرە بنیاتنەرەکان لێی تخێڵ بوون و نەک پارووەکیان لەو سفرەیە زیاد نەکردووە، بگرە لە بێهونەریی سیاسیی خۆیان ئاخری کردیانە سفرەی تاڵان و دەواری شڕی بەر با.

تاقە هیوایەکی هەمە ئەوەیە، لەسەر ئەو میراتە مەزنەی ڕێبەرە مەزنەکان، نەوەیەکی شۆڕشگێڕی خاوەن باوەڕی کوردایەتی بەغیرەتەوە جڵەوی ئەم کاروانی خەباتە لە چنگ ئەو کەسانە بێنێتە دەرێ، کە بە دەستەکوتە وەشوێن پانئێرانیستان کەوتوون و خەریکن دەریای خوێنی سەد ساڵ خەباتی کورد، دەکەنە دیارییەک بۆ ئێرانستان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەشداری بکە ئەگەر ئەو بابەتەت پێ گرینگە!

✍ د. خالد خەیاتی تەماشای ئافیشی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بکەن کە بە زمانی کوردی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *