ئاڵدار خەلیل: پێداگری حکومەتی سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند پێداگری حکومەتی ئێستای سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا و بەرەو شەڕی ناوخۆ دەبات.

وتیشی شاندی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە نوێنەرایەتی دەکرێت و شاندی کوردیش بەشێک دەبێت لەو شاندە.

ئاڵدار خەلیل دەشڵێت کارنامەی شاندی ئیدارەی خۆسەر بۆ دانوستانەکان بریتییە لە هەموارکردنەوە و ڕێککەوتن لەسەر دەستووری سوریا و داننان بە پرسی کورد و سیستەمی حکومەتی وڵات و سوپا.

ناوبراو ڕەخنەش لە دیمەشق دەگرێت و ڕایگەیاند کۆکردنەوە و هاندانی میدیایی دەسەڵاتدارانی سوریا لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانە.

ناوبراو وتیشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئیدارەی ئەمەریکا سەبارەت بە گواستنەوەی مەلەفی داعش بۆ حکومەتی سوریا،  ئاگاداری نەکردوینەتەوە، ئیدارەدانی مەلەفی داعش بەبێ هێزەکانی (هەسەدە) مەحاڵە و وڵاتانی ڕۆژئاواش دەرئەنجامەکانی دەزانێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *